ک.م.م.ک.:
ڕۆژی شەممە ١٨ی ڕێبەندان ساڵی ٢٧٢٥، سروش دابیرمەنش، هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی بۆجنوورد، بەبێ هیچ فەرمانێکی قەزایی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
هه ڕوه ها خه لیل ڕه سولی هاوڵاتییه کی دیکه ی خه ڵکی بۆجنوورد که پێشتر له 18ی بەفرانباری ساڵی ٢٧٢٥ ده ستبه سه ڕ کرابوو، دوای زیاتر له مانگێک هێشتا له حاڵه تی نه بوونی زانیاری ڕه هایه و هیچ زانیارییه ک له باره ی شوێن ڕاگرتن و باری یاسایی له ئارادا نییه .
لە شاری ئیلام، مستەفا کەمەرخانی، هاووڵاتییەکی خەڵکی ئەم شارە، ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٢١ی بەفرانباری ساڵی ٢٧٢٥ لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و دوای یەک مانگ، تا ئێستاش بە شێوەیەکی نادیار لە زیندانی ئیلام ڕاگیراوە.
جگە لەوەش، ڕۆژی دووشەممە ٦ی ڕێبەندان ساڵی ٢٧٢٥، دوو برای خەڵکی لۆماری پارێزگای ئیلام بە ناوەکانی بێهروز وەلیبەیگی و بێهزاد وەلیبەیگی بەبێ هیچ فەرمانێکی دادوەری دەستبەسەر کران و تا ئێستا چارەنووسیان نادیارە.
E.Sh


