ک.م.م.ک:
سێشەممە ٢١ی ڕێبەندانی ٢٧٢٥ی کوردی، ئەفشین حوسێنپەناهی، زیندانی سیاسی پێشوو و یەکێک لە ئەندامانی بنەماڵە دادخوازەکان، بەبێ نواندنی هیچ جۆرە حوکمێکی دادوەری لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا.
هاوکات، خەبات دێهدار، چالاکی کرێکاری و زیندانی سیاسی پێشوو، بە هەمان شێوە دەستبەسەر کرا.
تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، زانیارییەکی ورد سەبارەت بە شوێنی ڕاگرتن، هۆکاری دەستبەسەرکردن و ئەو تۆمەتانەی ئاڕاستەی ئەم دوو هاوڵاتییە کراون، لەبەر دەستدا نییە.
ق.ش


