ک.م.م.ک.:
بە پێی ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکان، شەپۆلی دەستبەسەر کردنی سەرەڕۆیانەی هاووڵاتیانی کورد لە پێوەندی لەگەڵ ناڕەزایەتییەکانی بەفرانباری ساڵی ٢٧٢٥ لە شارە جۆربەجۆرەکانی ئێرانی دەستکرد بەردەوامە و ژمارەیەک لەو کەسانەی دەستبەسەر کراون لە دۆخی ناڕونی یاسایی و بێئاگایی لە چارەنووسی تەواودان.
بە پشت بەستن بەو ڕاپۆرتانە، ڕۆژی سێشەممە ١٤ی ڕێبەندانی ساڵی ٢٧٢٥، سامان چراغی، هاووڵاتیی خەڵکی شاری چواری سەر بە پارێزگای ئیلام، بە بێ هیچ فەرمانێکی قەزایی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا. پێش ئەوەش، ڕۆژی یەکشەممە ١٢ی ڕێبەندان، شەهاب نادری، هاووڵاتییەکی تەمەن ٢٧ ساڵانی خەڵکی کرماشان، بە شێوەیەکی هاوشێوە دەستبەسەر کرا.
هەروەها لە ماوەی نیوەی یەکەمی مانگی ڕێبەندانی ساڵی ٢٧٢٥ دانا ڕەسووڵپوور و هێژار باریکی دوو هاووڵاتیی شاری شنۆ لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کران. لە درێژەی ئەو دەستبەسەرکردنانەدا، ڕۆژی دووشەممە ٢٩ی بەفرانبار، ئەلیاس جەوانمەرد هاووڵاتیی خەڵکی لۆمار لە پارێزگای ئیلام و ڕۆژی دووشەممە ٢٢ی بەفرانبار، دوو برای خەڵکی شاری سیروان بە ناوەکانی هادی بەرهەم و قاسم بەرهەم دەستبەسەر کران.
لە پارێزگای خوراسانی باکوور، سەجاد باغچەقی و ئەمیرزا فوروهر دوو هاووڵاتیی خەڵکی بۆجنوورد کە لە ٢٣ و ٣٠ بەفرانباری ٢٦٢٥ دەستبەسەر کرابوون، لە ئێستادا لە بەندیخانەی بۆجنوورد لە دۆخێکی یاسایی نادیاردا ڕاگیراون. هه ڕوه ها عارف محه مه دی، هه ڕزه کی ته مه ن ١٧ ساڵه ی خه ڵکی بۆجنوورد که له ١٩ی ڕێبه ندان ده ستبه سه ڕ کرا، تا ئێستاش له دۆخێکی نادیاردایه و چاره نووسی نادیارە.
لە لایەکی دیکەوە عەلی ئاغا محەممەدی، هاووڵاتییەکی خەڵکی هیلەلان لە پارێزگای ئیلام کە ڕۆژی پێنجشەممە ٢٥ی بەفرانباری ٢٧٢٥ لە تاران دەستبەسەر کرابوو، هێشتا لە بێئاگایییەکی تەواودایە و هیچ زانیارییەک لەبارەی ئەگەری تۆمەتەکانی دژ بە ناوبراو لە ئارادا نییە.
E.Sh


