ک.م.م.ک.:
ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ١١ی بەفرانباری ساڵی ٢٧٢٥، بێهزاد قەوامی، چالاکی سەندیکای مامۆستایان و هاووڵاتیی شاری سنە و ڕۆژی چوارشەممە ٨ی بەفرانباری ٢٧٢٥، سۆران سەحراگەرد، هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری مەریوان، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە دەستبەسەر کران.
بەپێی زانیارییەکان، دەستبەسەرکردنی ئەو دوو هاووڵاتییە بەشێوەیەکی هاوشێوە، بەبێ هیچ فەرمانێکی دادوەری و لەکاتی هەڵمەتێکی هێزە ئەمنییەکاندا ئەنجامدراوە. تا کاتی نووسینی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەکی ورد لەبارەی شوێنی ڕاگرتن، باری تەندروستی، یان ئەگەری تۆمەتبارکردنیان نییە.
E.Sh


