كۆمهڵهی مافی مرۆڤی كوردستان: کەلتووری لێبووردەیی وبەخشین هەرلەدێر زەمانەوە لەنێو گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوین وبەتایبەت لەنێو گەلی کورد یاسایەکی کۆمەڵایەتی بووە وئەم ئەرکە پیرۆزە لەلایەن گەورەی خێڵەکان وڕدێن سپییەکان بەڕێوە دەچوو، بەچەشنێکە هەرکات بەهەرهۆکارێک شەڕ وکێشە وکوشتنێک لەلایەن کەسێکەوە جێبەجێ دەکرا لەبریتی قەرەبوو کردنەوە (قصاص) لەبکوژەکە وخوێن لەبریتی خوێن، لەڕێگەی گەورەکانەوە ئەم ئەرکە پیرۆزە جێبەجێ دەکرا وهەنوکەیش سەرەڕای هەبوونی یاسای کۆماری ئیسلامی کەنەیتوانیووە چارەسەری کێشە کۆمەڵایەتییەکان بکات وکێشەکان پتر ونالەبارتر بوون و ئەو یاساو ڕێسایانەی کە کۆماری ئیسلامی پێڕەوی دەکات لەگەڵ نەریتە مرۆییەکانی خەڵکی کوردستان دژایەتی هەیە وپەرە بەتوندوتیژی دەدا وهەروەها لێک ترازانی جومگەکانی کۆمەڵگای کوردەواری کە سەرچاوەکەی لەکۆمەڵگای نیۆلۆتیک وەرگرتووە وهەنوکەیش لە گوندەکان چەشنێک لە خۆسەری بوون وهەرەوەزی بوونی هەیە وخەڵک خۆیان هەموو کاروئیشەکانیان وهەروەها کێشەکانیان ڕادەپەڕێنن وڕێز وسەروەری مرۆڤ جێگەی خۆی بەردەوام پڕ کردۆتەوە کەلە سەرچەشنی هەرە بەرچاوی ئەم بابەتە هەرلەم چەندد ڕۆژەی دوایدا لە شاری ڕوانسەر و شاری سنە هاتە ئاراوە و خەڵک توانییان ڕەزامەندی لە بنەماڵەی کوژراوەکە وەربگرن وگیانی بکوژە کەم تەمەن وناشارەزا وەر بگرنەوە.
هەربەم بۆنەوە خەڵکی شاری ڕوانسەر لەڕۆژهەڵاتی کوردستان ماوێهك لهمهو پێش بەکۆبوونەوە لەبەردەم ماڵی شاکییەک خوازیاری ڕەزایەت وهەڵوەشانەوەی سزای ئێعدامی بکوژی کوڕەکەیان بوون.
لەماوهی ڕابردوو دا ئەمە دویەمین چالاکی مەدەنیی و هەوڵی مرۆڤ دۆستانەیە کەلەشارەکانی کوردستان بۆپێشگرتن بەسزای ئێعدام ولەو پێوەندییەدا سەرلەبەیانی ڕۆژی یەکشەممۆ هێمن هەورامی نەژاد کەلەژێر هەڕەشەی سزای لەسێدارەدا بوو بەمەبەستی جێبەجێکردنی سزاکەی بۆ ژووری تاکەکەسی گواسترابوویەوە، کەبەهەوڵی چالاکانی شاری سنە وبنەماڵەی شاکییەکە ڕەزایەتیان پێ درا ولەژێر پەتی سێدارە هێنرایە خوارەوە.
زیندانی ناوبراو هێمن هەورامی نەژاد لەساڵی ۱۳۹۰ ئەو دەمەی تەمەنی ۱۷ ساڵ بوو دەستی دایە کوشتنی گەنجێکی ۱۹ ساڵ تەمەن بەناوی «پوویا ئەبوالقاسم»هەربۆیە خەڵکی شاری سنە بۆڕێزگرتن لە چاوپۆشی لەئێعدام ئەو ڕۆ کاتژمێر سێ لە بڕگەی ۲ی بەهەشتی محەممەدی بەپێشکەشکردنی دەستەگوڵ لەسەر مەزاری پوویا ئەبوالقاسمی کۆبوونەوە.
یاساکانی ئێران تەمەنی سزای تاوانەکانی مناڵانبە ۱٥ساڵ بۆکوڕان و ۹ ساڵ بۆکچان دەزانێ، ئەمە لەحەڵێکدایە کە کۆنڤانسێۆنەکانی نێونەتەوەیی ئێعدام و سزادانی كهسی کەمتر لە ۱۸ ساڵیان بەنایاسایی داناوە.
یاساکانی سزای نوێی ئیسلامی کەساڵی ۱۳۹۲ پەسەندکرا ئیزنی بە دادوەرەکان داوە کەئەگەر مێر منداڵێکی خوار ۱۸ ساڵ تووشی تاوان بوو ولەکاتی تاوانەکە زانیاری وهزری کەم بووبێ حوکمی ئێعدامیان بۆدەرنەکەن، بەم حاڵەشەوە بەردەوام شایەتی دەرکردنی حوکمی نامرۆڤانەی لەو چەشنەین.
جێگەی باسە چەندد ساڵێکە بەهەوڵی چالاکانی مەدەنی و خێرخوازان، هونەرمەندان وکەسایەتییە ناسراوەکانی کوردستان گرووپێک لەژێرناوی «گرووپی ئاشتی وپێکەوە هەڵکردن» سازبووە، کەئەم گرووپە هەوڵ ئەدەن هەموو کێشە بنەماییەکان نێوان بنەماڵەی کوژراو وبکوژ جێبەجێ بکەن.
بەداخەوە هەموو ئەو یاساو ڕێسایانەی کە کۆماری ئیسلامی له رۆژههڵاتی كوردستان پێڕەوی دەکات چاندنی دژایەتی ودوبەرەکی وڕەوایەت بەتوندوتیژی وبردنە سەرەوەی ڕێژەی ئێعدامەکان وناجێگری بنەما کۆمەڵایەتییەکانە، هەربۆیە خەڵک چیدی بڕوایان بەیاساکانی کۆماری ئیسلامی نەماوە وگەڕاونەتەوە بۆ نەریتە دێرین وکۆمەڵایەتییەکانی خۆیان وهەربۆیە کۆمەڵەی مافی مرۆڤ پیرۆزبایی لە هەموو گەلی کورد، بەتایبەت بنەماڵەی قوربانییەکان دەکات کەتوانیویانە لەمافی خۆیان چاوپۆشی بکەن ونەریتی باو وباپیرانیان ئاودێری کۆمەڵگاکەیان بکەنەوە ولەگەشەو بەردەوامی وەها کەلتوورێک هەنگاوی مافی مرۆییان هەڵگرتووە.
كۆمهڵهی مافی مرۆڤی كوردستان