ک.م.م.ک.:
بەپێی زانیارییەکان، ڕۆژی سێشەممە ٢٣ی بەفرانباری ٢٧٢٥، محەمەد جاویدان، بلۆگەر و چالاکوانی تۆڕی کۆمەڵایەتی خەڵکی شاری لۆمار کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام لەژێر ناوی “عەقرەبی ڕەش” کاردەکات، بەبێ هیچ فەرمانی دادوەری دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.
شایانی باسە ئەم هاووڵاتییە پێشتر لە سەردەمی شۆڕشی “ژن، زیان، ئازادی”دا لەلایەن دەزگا ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرابوو.
E.Sh


