دیۆلان؛ دەستبەسەرکردنی خەبات عامری چالاکی مەدەنی و زیندانی سیاسی پێشوو

ک.م.م.ک.:

ڕۆژی چوارشەممە ٢٤ی بەفرانباری ٢٧٢٥، خەبات ئەمیری، چالاکی مەدەنی تەمەن ٤٠ ساڵ خەڵکی دێولان و زیندانی سیاسی پێشوو، بەبێ بڕیاری دادگا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە دەستبەسەر کرا.

سەرەڕای تێپەڕبوونی چەند ڕۆژێک بەسەر ئەم دەستبەسەرکردنە سەرەڕۆیە، هێشتا هیچ زانیارییەکی دروست لەبارەی شوێنی خەبات ئەمیری و باری یاسایی و ئەگەری تۆمەتەکانیەوە لەبەردەستدا نییە و لە دۆخێکی نادیار و ناڕووندا ماوەتەوە.

E.Sh

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *