کرێکارانی کوردستان دەچەوسێنەوە ومافەکانیان بن پێ دەنرێ

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لەم دواییانەدا زۆرینەی ناوەندە کارییەکان بۆدامەزراندنی کارمەندان وکرێکارانی خۆیان دەیانهەوێ بەمووچەی زۆر کەمەوە وەریان بگرن.

وەکوو سەرچەشن دەتوانین بئاماژە بەمووچەی ٤۰۰هەزارتمەنی بۆ ۸سەعات کاری لەڕۆژدا یان لە۸ی بەیانییەوە تاسێ ونیوی پاش نیوەڕۆ وپێنج ونیوی دوانیوەڕۆوە تانیوەکانی شەو بەمانگانە ۷۰۰هەزارتمەن لەمانگدا بەبێ پێدانی پشوو بکەین.

ئەمە لەحاڵێکدا کە تێچووی ژیان بۆبنەماڵەیەکی ٤کەسە کە دووکەسیان لەمناڵ پێک دێن لەئێراندا پترلە ٤ملوێن تمەن بەراورد کراوە.

یەکێک لەدەسفرۆشانی شاری سەقز بە هەواڵنێری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی ڕاگەیاند:من لەڕۆژدا ٥۰۰تمەن داهاتمە لەڕێی فرۆشی دەسماڵ قاقەزی(کلێنێکس)ە وەوچەندد ساڵێکە توانای تەواو کردنی پاشماوەی کارەکانی بیناکەم نەماوە وپیر بووم وهاوژینەکەیشم کە پێشووتر بۆ کۆمپانیایەکی درووست کردنی قاڵی دەکرد،هەنووکە ئەویش چاوەکانی تینی نەماوە وتوانای کارکردنی نەماوە وکۆمپانیای ناوبراویش تەئمینەکەی بۆ ڕەت ناکات وپاش چەندد ساڵ کارکردن تەنانەت دەفتەرچەی تەئمینەکەی بۆ نوێ ناکەنەوە،هەنووکە بەڕۆژێک ٥۰۰تمەنەوە لەم قەیران وبێ بازاڕییەدا تەنانەت پارەی دانی تێچووی ئاو وکارەبا وگارم نییە.

جێگەی باسە کەسیاسەتی حکوومەتە دەسەڵاتخواز وتوتالیتەرەکان هەژارڕاگرتنی هاوڵاتیانە ودەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی ئێرانیش لەم بابەتەوە دەستی هەرباڵای هەبووە وبەبیانووگەلی جۆراوجۆر زۆرینەی نەتەوەکانی پەڕاوپەڕی جوگرافیای سیاسی ئێران وبەتایبەتی هاوڵاتیانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانی لە هەژاری وکزی ئابووری وپیشەیی دا هێشتۆتەوە.

 

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

%d bloggers like this: