سونقوڕ؛ دوو برا توندووتیژانە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەر کران

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکان، لە ماوەی ڕۆژانی دووشەممە ١٥ی بەفرانبار و سێشەممە١٦ی بەفرانباری٢٧٢٥ی کوردی، دوو برای خەڵکی سونقوڕ بەناوەکانی موحسین کامیاب و موسلیم کامیاب، بەمەودای ڕۆژێک و لەهێرشی هێزە ئەمنییەکان بۆ ماڵەکەیان دەسبەسەر کران.

شیاوی باسە کە دەسبەسەری ئەم دوو برایە بەبێ نواندنی حوکمی قەزایی بووە و تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لە چارەنووسی ئەوان بەردەست نییە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *