دەسبەسەری عەبدوڵا خانی و ئیدریس خوداکەرەمی لە چالاکانی کرێکاری خەڵکی سنە

ک.م.م.ک:

سێشەممە ٦ی بەفرانباری٢٧٢٥ی کوردی، ئیدریس خوداکەرەمی و عەبدوڵا خانی دوو چالاکی کرێکاری خەڵکی سنە، لەدرێژەی گوشاری دامەزراوە ئەمنییەکان بۆ سەر چالاکانی کرێکاری و مەدەنی، بەبێ نواندنی حوکمی قەزایی لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئێرانەوە دەسبەسەر کران.

بەگوێرەی هەواڵەکە، تا ئێستە زانیارییەکی ورد لەمەڕ هۆکاری دەسبەسەری، شوێنی ڕاگیران و ئەو تۆمەتانە خراوەتە ئەستۆی ئەم دوو هاوڵاتییە بەردەست نییە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *