بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان فوئاد یوسفی زیندانی بیرووباوەڕی کورد بەنکراو لەزیندانی ڕەجایی شاری کەرەج کەلەساڵی ۱۳۸۹ی هەتاوییەوە دەسبەسەرکراوە وبۆماوە ۸ساڵ زیندانی بۆ بڕدرایەتەوە لەدۆخێکی نەگونجاوی جەستەیی ،ڕۆحی ودەروونیدایە،ئەم بەندکراوە کوردە بەهۆی ئەشکەنجە جەستەیی و ڕۆحی ودەروونییەوە ئاڵۆزە وبەهۆی ئەوەی توانای درێژەدان بەودۆخەی نییە لەڕۆژی دووشەممۆ واتە ۶ی بەفرانبارەوەدەستی داوەتە مانگرتن لەخواردنولەئێوارەی چوارشەممۆوە بەهۆی نالەباربوونی دۆخییەوە گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانەی دەرەوەی زیندان،بەڵام بەبێ خەواندن وپێڕاگەیشتن گەڕێنرایەوە بۆنێو زیندان.
تەنیا ۲۱مانگی ماوە کۆتایی بە زیندانییەکەی بێنێ وبەدەیان جار داواکاری ئازادی وپشووی چارەسەری تەندرووستی ناردۆتە لای بەرپرسان،بەڵام بەرانبەر بەداواکارییەکەی دژایەتییان نواندووە .ماوەی بەرێ دادوەری چاودێری زیندان بەئامادەبوونی لەکۆڕی زیندانیانی ئایینی سوننەی زیندانی ڕەجایی شاری کەرەج پێی ڕاگەیاندوون بەپێی بەرژەوەندی وڕاگەیەندراوی وەزارەتی ئیتلاعات هیچ چەشنە مافێکی وەکوو پشو(مەرەخەسی)، ئازادی مەرجدار ویان گواستنەوەیان بۆ زیندانەکانی شوێنی ژیانی پێشووتریان بۆئەوان نابێت.
بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی دیکە سێ هاوڵاتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان خەڵکی شاری پاوە بەناوەکانی”عادڵ عەلیزادە، سەیید عەدنان حسێنی ومیلاد لوتفی” لە پووشپەڕی ئەمساڵەوە لەپێوەندی لەگەڵ چالاکی ئایینی دەسبەسەرکراون وگریمانە دەکرێت لەیەکێک لە گرتووخانەکانی دامەزراوە ئەمنییەکان لەزیندانی ئەویا ڕاگیرابێتن.لەم دەسبەسەریانەی کە بە ئەنجام گەیشتوون نێوی دڵشاد وەسیمی هاوڵاتی کوردی دانیشتووی شاری تارانیش بەرچاو دەکەوێ،ناوبراو لەدایکبووی ساڵی ۱۳٦۸ی هەتاوی ولە۱٤ی پووشپەڕی ئەوساڵەوە دەسبەسەرکرابوو وبەپێی ئەوەی کەوتبوویە بەر ئەشکەنجەی گرانی ڕۆحی وجەستەیی لەزیندان، تووشی لەبیرچوونەوە هاتووە بەچەشنێکە بنەماڵەکەی نەدەناسییەوە تائاستێکە بەویلچێڕ لەزیندانی ڕەجایی شاری کەرەج ئازاد کرا.
جێگەی باسە کەحکوومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران لەم چەندد دەیەدا بەردەوام بەچاوێکی دیکە سەیری زیندانیانی سیاسی وبیرووباوەڕی کردووە وهەڵاواردن وپێشێلکاری مافە مرۆییەکانی بە ئاشکراکردووە بەسەرچەشنی کارەکانی کەلەگەڵ هەموو بنەما وگرێبەستەکانی مافی مرۆڤی جیهانی دژایەتی دەکات.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان