سنووری تەتە؛ بریندار کردنی هاوڵاتییە لەکاتی کۆڵبەری بەتەقەی هێزە سنوورپارێزەکان

ک.م.م.ک:

شەممە ٢٩ی سەرماوەزی ٢٧٢٥ی کوردی، بەتەقەی ڕاستەوخۆ و بێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەختەی هێزە سنوورییەکانی ڕێژیمی ئێرام لە گرووپێک هاوڵاتی لەکاتی کۆڵبەری لە هێڵی سنووری تەتە کەسێک بریندار کرا.

بەگوێرەی هەواڵەکان، بەختیار ڕووزبێ، هاوڵاتی خەڵکی گوندی تووەسووران سەربە سەرشیوی مەریوان، بەهۆی بەرکەوتنی فیشکی ساچمەیی تووشی برینی قورس بوەە و بۆ ناوەندێکی دەرمانی ڕاگوازراوە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *