ئەلیگودەرز؛ جێبەجێ کردنی حوکمی ئێعدامی هاوڵاتییەک بەتۆمەتی کوشتنی بەئەنقەست

ک.م.م.ک:

شەممە ٢٢ی سەرماوەزی٢٧٢٥ی کوردی، حوکمی ئێعدامی فەرشید سەگوەند، بەتۆمەتی کوشتنی بەئەنقەست لە زیندانی ڕێژیمی ئێران لە ئەلیگودەرز جێبەجێ کرا.

شیاوی باسە کە جێبەجێکردنی ئەم حوکمە تا ئێستە لەلایەن سەرچاوە فەرمیی و ڕاگەیاندنەکانی گرێدراوی هێزی قەزاییەوە ڕووماڵ نەکراوە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *