ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکان، ڕۆژی چوارشەممە ١٩ی سەرماوەزی ٢٧٢٥ی کوردی، کچێکی گەنجی تەمەن ٢٢ساڵ بەناونیشانی مەهین ڕەحمانی کچی مێهراب ڕەحمانی خەڵکی سنە بەهۆی کوتانی هەڵەی دەرمان و کەمتەرخەمی کادێری دەرمانی نەخۆشخانەی تەوحیدی سنە گیانی بەخت کرد.
بەگوێرەی هەواڵەکە، لە زمانی سەرچاوەی متمانەپێکراوەوە مەهین تەنیا تووشبووی هەڵامەت بوو و بەو بۆنەوە سەردانی نەخۆشخانەی کردبوو بەڵام بەجێی دەرمانی ستاندارد، لە ئاکامی گرنگیپێنەدان و نەبوونی چاودێری بەرپرسانی حکوومی گیانی بەخت کرد.
ق.ش


