دەسبەسەری دوو هاوڵاتی بەشێوەی تونداژۆیانە لەلایەن ئیتلاعاتی سپاوە لە مەهاباد

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکان، سەرلە بەیانی ڕۆژی سێشەممە ١٨ی سەرماوەزی ٢٧٢٥ی کوردی، دوو هاوڵاتی خەڵکی خەلیفان سەربە مەهاباد بەناوەکانی کازم ئازدە و ناسر ئازەرم، لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای ڕێژیمی ئێرانەوە دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوازران.

بەگوێرەی هەواڵەکە، هێزەکانی ئیتلاعاتی سپا هەڵیانکوتاوەتە سەرماڵی ئەم هاوڵاتیانە و تونداژۆیان و بەبێ پارستنی هیچ پڕەنسیپێکی کۆمەڵایەتی و هاوڵاتیبوون و ئەخلاقی وێڕای پشکنینی ماڵەکەیان و شێواندن و تێکدانی کەلووپەلی ناو ماڵ، دەسبەسەریان کردوون.

شیاوی باسە تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک سەبارەت بە هۆکاری دەسبەسەری، شوێنی ڕاگیران و ئەو تۆمەتانە خراونەتە پاڵیان بەردەست نییە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *