ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکان، شەممە ١٥ی سەرماوەزی٢٧٢٥ی کوردی، حەمید چەپانی چالاکی مەدەنی ٣٧ ساڵ تەمەن خەڵکی ورمێ، پاش نێزیک بە دوو مانگ و نیو زیندان، لەژێر چاودێری پێوەنی ئیلەکترۆنییەوە لە زیندانی ناوەندی وتمێ ئازاد کرا.
بەگوێرەی هەواڵە، ناوبراو بۆ جێبەجێ کردنی حوکمی شەش مانگ زیندانی تەعزیری دەسبەسەر کرابوو، پاشماوەی حوکمەکەی لەگەڵ سنووردانوونی هاتووچۆ لە ماڵەکەی و لە ژێر کونترۆڵی پێوەنی ئیلەکترۆنی تێدەپەڕێنێت.
شیاوی باسە، ناوبراو پيشووتر لە ٢٥ی ڕەزبەری٢٧٢٤ی کوردی، پاش بانگهێشتی بۆ پۆلیسی ئەمنییەتی ورمێ، لەڕێی دانانی بارمتەی ٦ ملیارد تمەنی بەشێوەی کاتی ئازاد کرابوو. حوکمی سەرەتای ناوبراو لەلایەن لقی دووی دادگای ئینقلابی ورمێ، بەتۆمەتی پڕوپاگاندا دژی حکوومەت و شێواندنئ بیروڕای گشتی، سێ مانگ زیندانی تەعزیری بۆ دیاری کرابوو، بەڵام پاش ناڕەزایەتی نیشاندانی جێگری دادستێن، ئەم حوکمە بۆ شەش مانگ هەڵکشا.
ق.ش


