بۆکان؛ دەسبەسەری چوار هاوڵاتی بە تەرزێکی تونداژۆیانە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

ک.م.م.ک:

هەینی ١٤ی سەرماوەزی ٢٧٢٥ی کوردی، چوار هاوڵاتی خەڵکی بۆکان بەبێ نواندنی حوکمی قەزایی و تونداژۆیانە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە دەسبەسەر و بۆ شوێنی نادیار ڕاگوازران.

ناونیشانی ئەم کەسانە بریتین لە سلێمان(محەممەد) ئیسماعیلی، دیار حاجیڕەسووڵپوور، دیان ڕەسووڵپوور ە ئەحمەد زرەنگ.
ئەم دەسبەسەریانە لە کاتێکدایە کە لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو حاڵەتی هاوشێوە لە شارە جیاجیاکانی کوردستان ڕاگەیەندراوە.

شیاوی باسە کە تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، زانیاری ورد سەبارەت بە دۆخی تەندرووستی، شوێنی ڕاگیران یان ئەو تۆمەتانەی دەخرێنە پاڵ ئەم هاوڵاتییانە بەردەست نییە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *