ورمێ؛ گیانبەختکردنی کرێکارێک بەبۆنەی نەبوونی کەرەستەی پاراستن لە پڕۆژەیەکی بیناسازی

ک.م.م.ک:

چوارشەممە ١٢ی سەرماوەزی ٢٧٢٥ی کوردی، سەید فەهیم دەستبورهان، کرێکاری خەڵکی ناوچەی سۆمار برادۆستی سەربە ورمێ، بەبۆنەی نەبوونی کەرەستەی گونجاوی پاراستن لە پڕۆژەیەکی ئاوەدانکردنەوە هەڵکەوتوو لە گوندی کەلهوڕ، تووشی کارەسات بوو و گیانی لە دەست دا.

نەبوونی ژێرخانی پاراستنی ستاندارد، چاوەدێری کاریگەر لەسەر پڕۆژەکانی ئاوەدانکردنەوە و کەمتەرخەمی خاوەنکارەکان لە سەر بنەمای پاراستن، لە ساڵدا دەبێتە هۆی کەمئەندامبوون، خەساریگەلێک لە قەرەبوو ناکرێنەوە و مردنی ژمارەیەکی زۆر لە کرێکاران.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *