ئەفسەری کێشک تورابیان لەم ڕۆژانەی دواییدا بەهۆی ئەوەی جێگری ناوخۆی زیندانی ڕەجایی شاری کەرەج بە بۆنەی هەواڵە بڵاوکراوەکانی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان لە زیندانی ڕەجایی شارەوە کە گۆێا بەرپرسانی ئەم زیندانە دەستیان لە هەناردەکردنی مادە هۆشبەرەکان وەکو شیشە و مەدە سڕکەرەکان بۆ ناوخۆی زیندان هەیە ، هەڕەشەیان لە بێهنام ئیبراهیمزادە کردوە کە هەڵوێستی بەرانبەر بەو هەواڵە ببێت و بەدرۆی بخاتەوە دەنا کارێکی پێدەکەن ناوی خۆشی لەبیر باتەوە .بێهنام بێخەبەری خۆی لەو بوارەوە دەربڕیوە و ئامادە نەبوە ئەو کارەبکات .
بەپێی ڕاپۆرتی کۆمەڵەی افی مرۆڤی کوردستان ڕۆژی سێشەمە ۷ی بەفرانبار ئەفسەری کێشک تورابیان لە ژوری تاکەکەسی ژمارە ۳٥ لە بەندی ۱۰ دا ، زیندانیانی ئاسایی بەم وتانە “ئێوە ئەی کەسانی بەڕێزی ئەم زیندانە ئیجازە مەدەن بێهنام ئیبراهیم زادە لێرە دەرکەوێت و کەسایەتی خۆی نیشان بدات ، تێیهەڵدن من پشتگیری ئێوەدەکەم ”
بەم شێوەیە زیندانیەکانی تری دنەداوە بۆ ئەوەی بێڕێزی بەو زیندانییە سیاسیەی کورد بکرێت ، بەڵام زیندانیانی ئاسایی خۆیان لەوکارە دزێوە پاراستوە و کاتێک تورابیان ئەو دیمەنەی دیوە دەستی بەجوێن داین بە بێهنام ئیبراهیمزادە و بنەماڵەکەی کردوە.
شیاوی باسە بگوترێت کەسووێیتی ۳٥ جێگەی زندانیانی سزادراو بە ئێعدامە و شەوی پێش لە ئێعدام زیندانیانی سزادراو بە ئێعدام دەبەنە ئەو سوئیتە و ڕۆژی دواتر سزاکەیان جێبەجێ دەکرێت .
بێهنام ئیبراهیم زادە چالاکی کرێکاری لە دایکبوی ۱۳٥٦ی هەتاوییە لە شاری شنۆ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە دایک بوە و بۆ یەکەمین مجار لە ساڵی ۱۳۷٨ دا بە تۆمەتی دروشم نوسین لە سەر دیواردا و چالاکی تەبلیغی لە شاریشنۆ دەستبەسەر کرا ، دیسان لە یازدەی گوڵانی ۱۳٨٨دا هاوکات لە ڕۆژی جیهانی کرێکاراندا لە گەڵ کۆمەڵێک لە چالاکانی کرێکاری و مەدەنی لە پارکی لالەی تاراندا دەستبەسەر کراو دوای یەک مانگ بە بارمتە ئازاد کرا .ئەم زیندانییە سیاسییەی کورد بۆ سێهەمین جار لە دووی جۆزەردانی ۱۳٨۹ دا دەستبەسەر کرا؟، لە دوای ٤ مانگ لە ژورەتاکەکەسییەکانی زیندانی ئیڤیندا خرایە ژێر گوشار و لێپرسینەوە و لە دوای ئەوە بۆ بەندی ۳٥ی زیندانی ئەوین گوازرایەوە ، ئیستە لەزیندانی ڕەجایی شاری کەرەج دایە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان


