خوڕەماوا؛ گیانبەختکردنی منداڵی تەمەن ٢٨مانگ بەبۆنەی کوتانی هەڵەی دەرمان

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکانی ناوەندی هەواڵگریkmmk، شەممە ١ی سەرماوەزی ٢٧٢٥ی کوردی، ڕۆشنا فەرەجوڵایی، منداڵی ٢٨مان تەمەنی خەڵکی خوڕەماوا، بەبۆنەی کوتانی هەڵەی دەرمان و کەمتەرخەمی کادێری پزیشکی لە نەخۆشخانەی فێرکاری ڕەحیمی گیانی بەخت کرد.

بەپێی کوتەی سەرچاوەکان، ئەم منداڵە پاش سەردانی دایک و بابی بەبۆنەی سکچوون و ڕشانەوە، بەجێی وەرگرتنی دەرمانی ستاندارد، لەئەنجامی گرنگیپێنەدان و چاودێری گونجاو، لەلایەن خوێندکارانی پەروەردەیی پزیشکی دەرزی گەورەساڵانی بۆ کوتراوە کە بەو هۆیەوە ڕۆشنا فەرەجوڵایی تووشی خوێنبەربوونی گوێ و قوڕگ و لووت دەبێ و پاش سێ ڕۆژ خەوندن لە کۆما، گیانی لە دەست دا.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *