ک.م.م.ک:
سولەیمان گوڵئ، هاوڵاتی خەڵکی شاری دیواندەرە، ڕۆژی سێشەممە ١١ی سەرماوەزی ٢٧٢٥ی کوردی، لەلایەن هێزەکانی سەربە وەزارەتی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەسبەسەر کرا. سەرچاوە خۆجێیەکان هەواڵی ڕاگواستنی ناوبراویان بۆ گرتووخانەیەکی ئەمنییەتی ڕاگەیاندووە.
بەپێی زانیارییەکان، ئەم هاوڵاتییە پێشووتریش لە ساڵی ٢٧٢١ی کوردی، لەلایەن هێزر ئەمنییەکانەوە دەسبەسەر کرابوو. تا ئێستە هیچ لێدوانێکی فەرمی سەبارەی بە هۆکاری دەسبەسەری، هۆکاری دەسنەسەری یان دۆخی یاسایی ناوبراو لەلایەن بەرپرسانەوە باس لێنەکراوە.
بنەماڵەکەی سەبارەت بە نەبوونی زانیاری لەسەر چارەنووس و دۆخی جەستەیی نیگەرانن.
ق.ش


