مەهاباد؛ دەستبەسەركرانی سێ هاووڵاتی لەلایەن هێزە ئەمنییەتیەکانی ئێرانەوە


ک.م.م.ک:

بەپێی ڕاپۆرتەکان، یەکشەممە ٩ سەرماوەزی ٢٧٢٥ی كوردی، سێ هاووڵاتی بە ناوەکانی هێمن ئەیڤەر، پێشوا ئارمون و سەعید فەتحی‌نەژاد، خەڵکی مەهاباد، لەلایەن هێزە ئەمنییەتیەکانی حکومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر کران و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترانەوە.

هێزە ئەمنییەتیەکان بێ نیشاندانی هیچ بڕیارێکی دادگا، ئەم هاووڵاتیانەیان دەستبەسەر کردووە.

تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەکی فەرمی لەبارەی هۆکاری دەستبەسەركران و تۆمەتی پاڵنراو دژ بە ئەم هاووڵاتیانە بەردەست نییە.
ج. ع

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *