ک.م.م.ک:
بەپێی ڕاپۆرتی ناوەدی هەواڵنێریKMMK، هێزەئەمنییەتییەکانی ڕژێمی ئێران لە مەهاباد هەڵیانکۆتایە سەر هاوڵاتییەک بە ناو خالد ئیلاهی و دوای دەستبەسەر کردنی بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستەوە.
جێگای ئاماژەیە، هێزە ئەمنییەکان، بە بێ نواندنی حوکمی دادوەر لە چوارڕێیانی ئازادی مەهاباد ئەم هاوڵاتییەیان دەستبەسەر کرد.
تا هەنووکە هۆکاری دەستبەسەری و ئەو تۆمەتانەی نراوەتە پاڵ ئەم هاوڵاتییە، نەزانراوە.
م.ە


