ک.م.م.ک:
ڕۆژی هەینی ٧ی سەرماوەزی ساڵی ٢٧٢٥، عەدنان حوسێنی قوربانی شۆڕشی “ژن، ژیان، ئازادی” و پەنابەری ئێستا لە ئەڵمانیا، لە پەیجی تایبەتی خۆی لە ئینستاگرام ڕایگەیاند، چاوە بریندارەکەی لەکاتی نەشتەرگەریدا دەرهێنراوە. هەروەها لە پەیامەکەدا نووسیویەتی: چاوم نەزری ئازادی بێت.
پێویستە بگوترێ کە عەدنان حوسێنی لە سەردەمی شۆڕشی ژن ژیان ئازادیدا لە شاری سنە بە هۆی تەقینەوەی ساچمە هێزەکانی ڕێژیمی ئێران بینایی چاوی ڕاستی لە دەست داوە و لە ماوەی سێ ساڵی ڕابردوودا چارەسەری پزیشکی بۆ کراوە.
E.Sh

