بە پێی ڕاپۆرتێک کە بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان گەیشتوە ، قوتابیانی قوتابخانەی “موگویی”لە شاری دوروودی پارێزگای لوڕستان بە چەترە و لە سەر وانەکانیان حازر دەبن .
لە ڕاپۆرتەکەدا دەڵێت ، قوتابخانەی “موگویی”لە شارستانی دوروود بە هۆی کۆنەبوونی بیناکەوە و تکە و دڵۆپەوە قوتابیان ناچارن بۆ ئەوەی لەتەڕبوو خۆیانبپارێزن بە چەترەوە لەکلاسدا دادەنیشن .
بەرپرسی پەروەردەو ڕاهێنانی شارستانی دوورود گوتویەتی ؛ئەم قوتابخانەیە لە لیستەی نوژەنکردنەوەی دووبارەدایە کەساڵی داهاتوو دەست پێدەکرێت .
پێویستە بە بیری بێنینەوە قوتابخانەێیکیش لە گوندێکی کرماشاندا ئاگری تێبەر بوو . ڕڵپۆرتەکان باس لەوەدەکەن کە یەک لەسەردووی ژوری قوتابخانەکان لە ڕۆژەڵاتی کوردستاندا لە مەرجەکانی ئیمەنی بێبەشن و یەک لەسەر سێی قوتابخانەکان لە سیستمی گەرما ی ئیستاندارد بێوەرین.
کۆمەڵەی ماف مرۆڤی کوردستان