ک.م.م.ک.:
دوای دوو هەفتە لە دەستبەسەرکردنی سەرەڕۆیانەی مستەفا قەوسی و محەمەد ڕەشیدزادە، دوو هاووڵاتیی خەڵکی بانە، هێشتا هیچ زانیارییەکی دروست لەبارەی باری تەندروستییان، شوێنی ڕاگرتنیان، یان ئەگەری تۆمەتبارکردنیان لەبەردەستدا نییە.
بە پێی ڕاپۆرتەکان، ئەم دوو هاووڵاتییە ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ٢١ی گەڵاڕێزانی ساڵی ٢٧٢٥ لە ڕێگای پیرانشار – مەهاباد بە بێ هیچ فەرمانێکی قەزایی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و پاشان بۆ یەکێک لە ناوەندە ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێران لە ورمێ گوازراونەتەوە.
E.Sh


