بۆکان؛ پشتڕاستکردنەوەی سزای یەک ساڵ زیندانی بۆ هاووڵاتییەکی سیاسی

ک.م.م.ک:

بە پشتڕاستکردنەوەی ئەو حوکمەی کە لەلایەن لقی ١٠١ی دادگای تاوانەکانی دووی ڕێژیمی ئێران لە بۆکان لە لایەن دادگای پێداچوونەوەی شاری ورمێ دەرچووە، حوکمی یەک ساڵ زیندانی بەسەر سەید محەممەد (زانکۆ) حوسێنی، هاووڵاتیی خەڵکی گوندی “ئاڵی کەند” لەم شارە، بووە بە حوکمی کۆتایی.

بەپێی زانیارییەکان، ئەم هاووڵاتییە لە مانگی گەلاوێژی ئەمساڵدا دوای بانگهێشتکردنی بۆ ئیدارەی ئیتلاعات و دواتر لەلایەن دەسەڵاتی قەزاییەوە بە تۆمەتی “هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزسیۆنی ڕێژیمی ئێران” دادگایی کرا و سزا درا.
E.Sh

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *