ک.م.م.ک.:
ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ٢٢ی گەڵاڕێزانی ساڵی ٢٧٢٥ کوردی، هاووڵاتییەکی خەڵکی گوندی کەریم ئاوا لە ناوچەی تارگوری ورمێ بە ناوی فەرزاد گۆلێبان، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر کرا.
پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە هێزە ئەمنییەکانی حکومەت بەبێ پێشکەشکردنی فەرمانی دادوەری دەستبەسەریان کردووە.
تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە هیچ زانیارییەک لە بەردەستدا نییە سەبارەت بە هۆکاری دەستبەسەرکردنەکە و ئەو تۆمەتانەی کە ئاراستەی ئەم هاوڵاتیە کراوە.
E.Sh


