بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان؛ ئەمڕۆ ٦ ی بەفرانبار قوتابخانەی «سەرابلە قازانچی» سەر بە شاری کرماشان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئاگری گرت.
ئەم کارەساتە ئەمە بۆ چەندمین جارە لە قوتابخانەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕوو دەدات کە هۆکاری سەرەکی ئەم کارەساتە دەگەڕێتەوە بۆ ناستاندارد بوونی کەرەسەی گەرماسازی نێو قۆتابخانەکان.
یەکێک لە باوکی منداڵانی ئەم قۆتابخانەیە بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستانی ڕاگەیاند؛ ڕوودانی ئەم ئاگر کەوتنەوانە دەگەڕێتەوە بوو نەبوونی پلانی دیاریکراو و نەبوونی درگاگەلی پێویست بۆ خۆ دەرباز کردن لە کاتی ئاگر کەوتنەوەدا و نەبوونی کەرەسەی پێویست بۆ کوژاندنەوەی ئاگر و زۆر کاتیش هەبوونی کەرەسەی ناکارامە و یان نەبوونی کەسێک کە بتوانێت ئەم کەرەسانە بە کار بهێنێت، نالەباری بەنناگەلی قۆتابخانەکان، ئاگر کەوتنەوەکان پەرە پێدەدات.
بەڵام خۆشبەختانە بە هەوڵ و تێکۆشانی خەڵکەوە ئەم ئاگرە کوژینراوەتەوە و بێجگە لە هەناسەبڕکێ و تەنگە نەفەسی کە بە هۆی دووکەڵەوە بوە، هیچ زیانێکی جیدی بە قوتابیان نەکەوتوە.
ئەمە لە کاتێکدایە کە ئاگر کەوتنەوە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان مێژوویەکی چەندین ساڵەی هەیە و تا ئێستایش زەرەر و زیانی گیانی و مادیی زۆری لێکەوتوەتەوە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان