ک.م.م.ک:
سێشەممە ٢٠ی خەزەڵوەری٢٧٢٥ی کوردی، سەرچاوە هەواڵگریەکان ڕایانگەیاندووە کە حوکمی ئێعدامی ساسان مێهرانی، زیندانی مەحکووم بە کوشتن، لە زیندانی ناوەندی ڕێژیمی ئێران لە سنە جێبەجێ کرا.
بەپێی کوتەی سەرچاوە ئاگادارەکان، ئەم زیندانییە چەندد ساڵ بەرێ بەتۆمەتی کوشتنی بەئەنقەست دەسبەسەر و ئێعدامی بەسەردا سەپێنرابوو.
ئێعدامی ئەم هاوڵاتییە بەبێ ڕاگەیاندن کردنی پێشووتر و سەرلە بەیانی جێبەجێ کرا.
لە چەندد حەوتووی دوایی، ڕاپۆرتەکان باس لە هەڵکشانی ژمارە ئێعدامەکان لە ئێران دەکەن، ڕەوتێکە دڵەڕاوکێی دامەزراوەکانی مافی مرۆڤی نێودەوڵەتی بەرانبەر بە دۆخی سزای ئێعدامی لە ئێران زۆرتر کردووە.
ق.ش


