ژمارەی دەسبەسەرکراوانی گوندی ئەلەک سەر بە کامێران هەڵکشا

ک.م.م.ک:

دووشەممە ١٩ی خەزەڵوەری٢٧٢٥ی کوردی، محەممەد دەشتی هاوڵاتی ٣٣ساڵ تەمەنی خەڵکی گوندی ئەلەک سەربە شاری کامێران، بەبێ نواندنی حوکمی قەزایی و تونداژۆیانە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوازرا.

بەگوێرەی هەواڵەکە، لەگەڵ پشتڕاستبوونەوەی ناونیشانی ناوبراو، ژمارەی دەسبەسەرکراوانی ئەو گوندە لەو ڕۆژە بۆ دوو کەس هەڵکشاوە. پێشووتریش ڕامین محەممەدی هەر بەو تەرزە دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوازرابوو.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *