سنە؛ دیوانی دادوەری ئیداری حوکمی دەرکراو دژی مامۆستایانی پەسند کرد

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکان، لقی ٣١ی دیوانی دادوەری ئیداری حوکمی دەرکراوی زۆرەملێ دژی پێنج ئەندامی ئەنجوومەنی پیشەیی مامۆستایانی سنە و سەقز، بەناوەکانی مەجید کەریمی، غەیاس نێعمەتی، نەسرین کەریمی، فەیسەڵ نووری و شارام کەریمی پەسند و پشتڕاست کردۆتەوە.

بەگوێرەی هەواڵەکە، حوکمی وەدەرنانی سەلاح حاجی میرزایی، یەکێکی دیکە لە ئەندامانی ئەو ئەنجوومەنەی پووچەڵ کردۆتەوو و بۆ لێکۆڵینەوەی زیاتر ڕەوانەی لێژنەی پێداچوونەوەی پێشێلکاری ئیداری وەزارەتی پەروەردە و فێرکاری کردووە.

شیاوی باسە لە گەلاوێژی ئەمساڵ، لێژنەی پێداچوونەوە لە پێشێلکاری ئیداری وەزارەتی پەروەردە و فێرکاری هەرکام لەم پێنج ئەندامە: شارام کەریمی بە ٦ مانگ دابڕان لە کار، مەجید کەریمی و غەیاس نێعمەتی وەدەرنانی تەواو، نەسرین کەریمی بە خانەنشینی زۆرەملە و سەلاح حاجی میرزایی وەدەرنان و فەیسەڵ نووری دوورخستنەوە بۆ کرماشان بۆ ماوەی پێنج ساڵ.

جێی سەرنجە کە ئەم مامۆستایانو لە گوڵانی ٢٧٢٤ی کوردی بەبۆنەی چالاکی پیشەیی ە بەشداری لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی مامۆستایان ڕووبەڕووی حوکمی قورسی دابڕانی تەواو لە کار. وەدەرنان، خانەنشینی زۆرەملە و دوورخستنەوە بوونەتەوە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *