یەزد؛ جێبەجێ کردنی حوکمی ئێعدامی دوو هاوڵاتی زیندانیکراو

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکان، سەر لەبەیانی ڕۆژی دووشەممە ٢١ی ڕەزبەری٢٧٢٥ی کوردی، حوکمی ئێعدامی دوو کەس لە زیندانی ناوەندی ڕێژیمی ئێران لە یەزد جێبەجێ کرا.

ناونیشانی ئەم دوو زیندانییە کەریم ئەسلانی و شارۆخ قەمەری ڕاگەیەندراوە.

هەر دوو کەس بەتۆمەتی پەیوەندیدار بە مادە سڕکەرەکان بە ئێعدام مەحکووم کرابوون.

بەگوێرەی هەواڵەکە، کەریم ئەسلانی خەڵکی یەزد و چوار ساڵ بەرێ بەتۆمەتی هەڵگرتنی مادەی هۆشبەر دەسبەسەر و پاش دادگایی بە ئێعدام مەحکووم کرا.

شارۆخ قەمەری خەڵکی خوڕەماوا و ئەویش بەتۆمەتی هاوشێوە سزای ئێعدامی بەسەردا سەپێنرابوو.

تا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە، ئێعدامی ئەم دوو زیندانییە لە ڕاگەیاندنە ناوخۆییەکانی ئێران یان لەلایەن سەرچاوە فەرمییە قەزاییەکانەوە ڕانەگەیەندراوە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *