ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکانی ناوەندی هەواڵگریkmmk، ڕۆژی یەکشەممە ١١ی خەزەڵوەری ٢٧٢٥ی کوردی، چالاکی مەدەنی و سیاسی خەڵکی شاری سەقز بەناونیشانی ئەمجەد ساڵحزادە دەسبەسەر کرا.
بەگوێرەی هەواڵەکە، هێزە ئەمنییەکان هەڵیانکوتاوەتە سەر دووکانەکەی و بەبێ نواندنی حوکمی قەزایی دەسبەسەریان کردووە.
شیاوی باسە ناوبراو، ڕێکەوتی ڕێبەندانی ٢٧٢٤ی کوردی لەلایەن ئەو هێزانەوە دەسبەسەر و بۆ ماوەی پتر لە چوار مانگ دەسبەسەری و لێکۆڵینەوە و ئەشکەنجە و دانپێدانانی زۆرەملێ ٣ی جۆزەردانی ٢٧٢٥ی کوردی بەشێوەی کاتی ئازاد کرا و لە کاتێکدا هێشتا دۆسیەکەی ناڕوونە و دادگایی نەکراوە و حوکمی بۆ نەبڕدراوەتەوە، دەیانهەوێ بە زۆرەملێ تۆمەتی سازکردنی گرووپ و سسرپەرشتی ڕێخستنی بخەنە ئەستۆ، هەر بۆیە دیسان پەلامار دراوە و تا ئێستە دۆخی نادیارە و شوێنی ڕاگیرانیشی ئاشکرا نەکراوە.
ق.ش


