ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکان، بێهزاد ڕەسووڵی زیندانی سیاسی خەڵکی شاری سەقز، کە ماوەی نزیک بە دوو مانگە لە ناڕەزایی دژی گوشاری ناوەندە ئەمنییەکان مانی لە خواردن گرتووە، لە خراپترین دۆخی جەستە و تەندرووستیدایە و تا ئێستە چەندد جار پزیشکی فریاکەوتن سەردانی کردووە و داوای لێکراوە گەر دەست لە مانگرتنەکەی هەڵنەگرێت چاوەکانی کوێر دەبن و تا ئێستەیش پتر لە ٢٥ کیلۆ کێشی دابەزیوە.
شیاوی باسە هێزە ئەمنییەکان گوشاریان خستۆتە سەری یان دەبێ هاوکاریمان بکەیت یان دەبێ دەست لە منداڵەکەت کە بەشێوەیەک لە بارمتەی ئەواندایە هەڵبگریت.
جێی سەرنجە بێهزاد ڕەسووڵی ٤ی گەلاوێژی٢٧٢٥ی کوردی لە کاتێکدا بۆ چاوپێکەوتنی منداڵەکەی سەردانی شاری ئەسفەهانی کردبوو لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەر و پاش ماوەیەکی زۆر گەڕێنرایەوە بۆ زیندانی شاری سەقز.
ق.ش


