ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکان، سەرلە بەیانی ڕۆژی شەممە ١٠ی خەزەڵوەری٢٧٢٥ی کوردی، حوکمی ئێعدامی ژنێک بەناونیشانی میترا زەمانی خەڵکی خوڕەماوا بەتۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەست جێبەجێ کرا.
بەگوێرەی هەواڵەکە میترا زەمانی نێزیک پێنج ساڵ بەرێ بەتۆمەتی کوشتنی هاوسەرکەی دەسبەسەر و لەلایەن سیستەمی قەزاییەوە ئێعدام بەسەردا سەپێنرابوو.
شیاوی باسە ئێعدامی ئەم ژنە تا ئەم کاتە لەلایەن ڕاگەیاندنە ناوخۆیی و فەرمییەکانی نێزیک لە سیستەمی قەزاییەوە ڕانەگەیەندراوە.
ق.ش


