ک.م.م.ک:
بەپێی سەرچاوەی هەواڵگریkmmk، شێرزاد حسەینی ٣٥ساڵ تەمەن و خەڵکی گوندی دورەکێ سەر بە مەریوان، ڕۆژی شەممە ٣ی خەزەڵوەری٢٧٢٥ی کوردی، لەکاتی کۆڵبەری بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی سنووری ئێران لە ناوچەی دەرەئەسحاو قەڵاخانی بەقورسی بریندار کرا.
ناوبراو پاش ڕاگواستنی بۆ نەخۆشخانەی بووعەلی مەریوان و نەشتەرگەری سەرەتایی، بۆ درێژەی چارەسەری بۆ نەخۆشخانەی کەوسەری سنە گوازرایەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی سەرچاوە خۆجێیەکان، هێزەکانی هەنگی سنووری لە ناوچەی کوێستانی دەرەئەسحاو قەڵاخانی بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەختە گرووپێک کۆڵبەریان کردە ئامانج. لە ئەنجام ئەم تەقەیە، شێرزاد حسەینی دانیشتووی گوندی دەرەکێ سەر بە شاری مەریوان، فیشە بەر پێ و لاپاڵی کەوت و بەقورسی بریندار کرا.
پاش ڕووداوەکە، خەڵکی دەڤەرەکە، ئەو هاوڵاتییە بریندارەیان بۆ نەخۆشخانەی بەوعەلی مەریوان گواستەوە و بە کوتەی سەرچاوەیەک لە نەخۆشخانەوە، دۆخی جەستەیی ناوبراو ناجێگیرە و پاش نەشتەرگەری بەپەلە، بۆ پاراستنی تایبەت و پسپۆڕی ڕەوانەی نەخۆشخانەی کەوسەری سنە کراوە.
کۆڵبەری لە ناوچە سنوورییەکانی کوردستان یەک بەردەستترین ڕێگاکانی بژیوی ژیانی زۆرینەی دانیشتوانی ئەو دەڤەرانەیە، بەڵام تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنییەکان لە کۆڵبەران هەڕەشە لە گیانی دەیان کەس دەکات لە ساڵدا.
ق.ش


