ک.م.م.ک:
لە ماوەی ڕۆژانی دووشەممە ی٢٨ خەزەڵوەر و سێشەممە ٢٩ی خەزەڵوەری ٢٧٢٥، حوکمی لەسێدارەدانی سێ هاووڵاتی بە ناوەکانی سیاوەش کەریمی خەڵکی مەلایەر، فەردین وەفایی پوور و محەممەد کەریم سولوکی، کە هەردووکیان خەڵکی بۆروجێرد بوون، لە زیندانەکانی مەلایەر و بۆروجێرد لە سێدارە دراون.
بەگوێرەی زانیارییەکان، سیاوەش کەریمی بە تۆمەتی “کوشتنی بە ئەنقەست” سزای تۆڵەسەندنەوەی بەسەردا سەپێنراوە. هەروەها فەردین وەفایی پوور و محەمەد کەریم سولوکی لە لایەن دەسەڵاتدارانی قەزایی ڕێژیمی ئێرانەوە بە تۆمەتی “تاوانەکانی پەیوەست بە ماددە هۆشبەرەکان” لە دۆسیەی جیادا سزای لە سێدارەدانیان بەسەردا سەپێندرا.
E.Sh


