ک.م.م.ک:
بەپێی بڕیاری لقی ٣٩ی دیوانی باڵا، حوکمی ئێعدامی پێنج هاوڵاتی خەڵکی بۆکان و لە دەسبەسەرکراوانی شۆڕشی ژینا بەناوەکانی؛ ڕزگار بەیگزادە بابامیری، پژمان سوڵطانی، عەلی(سۆران) قاسمی، کاوە ساڵحی و تەیفوور سەلیمی کە پێشووتر لە دۆسیەیەکی هاوبەش بەتۆمەتەکان بەغی، محاربە و پێکهێنانی گرووپی تاوانکاری یاخی، لەلایەن سیستەمی قەزایی ڕێژیمی ئێرانەوە سەرجەم بە ١١جار ئێعدام مەحکووم کرابوون، هەڵوەشایەوە و دۆسیەکەیان بۆ پێداچوونەوەی تر بۆ دادگای ئینقلابی ڕێژیمی ئێران لە مەگاباد نێردرا.
بەپێی کوتەی پارێزەرانی ئەم دۆسیە، ئەو دادوەرەی ئەو حوکمی دەرکردووە، پێگەی لێکۆڵینەوە لەو حوکمەی نەبووە،چونکوو شوێن ڕوودانی تۆمەتە گوماناوییەکان، لە دەرەوەی دەسەڵاتی ئەو دادگا بووە.
ق.ش


