ک.م.م.ک:
هەینی ٢٥ی ڕەزبەری ٢٧٢٥ی کوردی، هێزە ئەمنییەکان هێرشیان کردەسەر ماڵی جەهانگیر ڕۆستەمی مامۆستای خانەنشینکراو و چالاکی پیشەیی خەڵکی هەرسین، ناوبراویان پاش لێدان و بە بێ نواندنی حوکمی قەزایی دەسبەسەر و بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئێران لە کرماشان ڕاگواست.
بەگوێرەی ڕاپۆرتی سەرچاوەی نێزیک لە بنەماڵەی ڕۆستەمی، پاش دەسبەسەری بۆ زیندانی ئێڤین لە تاران ڕاگواستراوە.
ق.ش


