ک.م.م.ک:
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ناوەندی هەواڵنێری KMMK، ڕۆژی جوار شەمە ۱۶ی ڕەزبەری ۲۷۲۵ـی کوردی سێ بەند کراوی کورد لە گرتووخانەی قزڵحەساری کەرەج بە ناوگەلی میلاد یاری، ئارمان کاکاوەند و ئەحمەد موحەمەدی خەڵکی شاری دڵفان لەسێدارە دران.
ئەو سێ بەندکراوە بە تۆمەتی پەیوەندی دار بە مادە هۆشبەرەکانەوە دەستبەسەر و لەلایەن سیستەمی دادوەری کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە سزای سێدارەیان بە سەردا سەپێندرابوو.
جێگای ئاماژەیە لەسێدارە دانی ئەو سێ هاوڵاتییە لەبێدەنگی هەواڵنێرییەکانی ناوخۆی ئێران و میدیا کانی سەر بە ڕژێمی ئێران جێ بە جێ کرا.
م.ە


