ک.م.م.ک:
بە پێی سەرچاوە هەواڵنێرییەکان، سێشەممە ۱۶ـی ڕەزبەری ۲۷۲۵ـی کووردی هێزە ئەمنییەتییەکانی کۆماری ئێسلامی ئێران سێ هاوڵاتی بە ناوگەلی ڕێبوار مووسەوی و زاهیر ئازەری هەردووک ۱۷ ساڵ و فەخرەدی خالدی، خەڵکی ئاوایی میراوەی سەر بە شنۆیان دەستبەسەر کرد.
جێگای باسە؛ ڕێبوار مووسەوی و زاهیر ئازەری دوای گواستنەوە بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕژێمی ئێران لە شنۆ و چەند کاتژمێرێک لێپێچینەوە، بە شێوەی کاتی ئازاد کران بەڵام فەخرەدین خالدی هێشتا هەر دەستبەسەرە.
دەبێت ئاماژە بەوە بدرێت کە، دەستبەسەرکردنی ئەم هاوڵاتییەنە بە بێ نواندنی حوکمی دادوەر ڕووی داوە.
تاکاتی نووسین و بڵاو کردنەوەی ئەم هەواڵە، هۆکاری دەستبەسەری و ئەو تۆمەتانەی نراوەتەپاڵ ئەم هاوڵاتییانە، هیچ زانییارییەک بەدەستەوە نییە.
م.ە


