بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە ڕۆژی سێ شەممە۳۰ی سەرماوەز ،کۆڵبەرێکی ٤٥ساڵانی کورد خەڵکی بەشی ناوەندی شاری بانە بە ناوی بەهادین عەزیزپوور بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە دەوروبەری گوندی “سەبەتووڵوو” لە ڕێگای نێوان سەقز- بانە بە گرانی بریندار دەبێت.
بە هەمان شێوە لەم ڕۆژەدا ڕەحیم شێخکانلوو لە نێزیکی گوندی “قەڵادرەسی” سەر بە بەشی ناوەندی شاری ماکۆ بە هۆی هەڵهاتن و دوواکەوتنی هێزەکانی سنوری کۆماری ئیسلامی ئێران لە دەڤەری ماکۆ ، لە شاخ دەکەوێتە خوارەوە و بە گرانی بریندار دەبێت.
لە ڕاپۆرتەکەدا هاتوە دۆخی تەندروستی بەهادین عەزیزی نالەبارە و هەنووکە لە نەخۆشخانەی شاری سنە لە ژێر چارەسەری پزشکی دایە.
بە پێی ئاماری تۆمار کراوی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە سەرەتای ساڵی ۲۰۱٦ تا ئێستا ۳۹کۆڵبەری کورد بوون بە قۆربانی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران و گیانیان لە دەستداوە،۳۰ کەس بریندار و ۱۲ کەس بریندار و هەر وەها ۱۲ کەس بوون بە قوربانی لە ژێر هەرسی بەفر و لافاوی چۆمدا و داکەووتن لە شاخ و بەرزاییەکان کە هۆکاری سەرەکی دەگەڕێتەوە بۆ هەڵهاتن لە دەستی هێزە جۆراووجۆرەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران .
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان