ئێعدامی سێ زیندانی لە زیندانی ڕێژیمی ئێران لە کرماشان

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکان، سەرلە بەیانی ڕۆژی چوارشەممە ٩ی ڕەزبەری ٢٧٢٥ی کوردی، حوکمی ئێعدامی دوو بەندکراو بەناوەکانی مێهرداد شەهیدی و سەعید ئەمیری خەڵکی کرماشان لە زیندانی دیزەڵاوای ئەو شارە جێبەجێ کرا.

هەروەها سەرلە بەیانی ڕۆژی سێشەممە ٨ی ڕەزبەر، حوکمی ئێعدامی زیندانییەکی دیکەی خەڵکی کرماشان بەناونیشانی غوڵامعەلی نازاریان لە زیندانی دیزەڵاوا جێبەجێ کرا.
شیاوی باسە کە ئەم سێ زیندانییە پێشتر بەتۆمەتی کوشتنی بەئەنقەست دەسبەسەر و لەلایەن سیستەمی قەزایی ڕێژیمی ئێرانەوە بە ئێعدام مەحکوەم کرابوون.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *