ک.م.م.ک:
لەماوەی حەوتووی ڕابردوو، لانیکەم چوار هاوڵاتی لە زیندانەکانی نەهاوەند، ئیلام و خوڕەماوا بەتۆمەتی کوشتنی بەئەنقەست ئێعدام کران.
بەگوێرەی هەواڵەکە، سێشەممە یەکی ڕەزبەری ٢٧٢٥ی کوردی، حوکمی ئێعدامی فەرهاد مەهدیپوور لە زیندانی ڕێژیمی ئێران لە ئیلام جێبەجێکرا. ڕۆژێک دواتر، چوارشەممە دووی ڕەزبەر عەلی سابری هەر لەو زیندانە ئێعدام کرا. هەر ئەو ڕۆژە(٢ی ڕەزبەر) حوکمی ئێعدامی بیژەن سلێمانی لە زیندانی نەهاوەند و هەروەها یەکشەممە ٦ی ڕەزبەر مەهدی وەیسی هاوڵاتی خەڵکی کوێیەشت لە زیندانی خوڕەماوا ئێعدام کرا.
ق.ش


