مەریوان؛ ئازادی کاتی محەممەد پەروازە بەدانانی بارمتە

ک.م.م.ک:

شەممە ٥ی ڕەزبەری ٢٧٢٥ی کوردی، محەممەد پەروازە هاوڵاتی خەڵکی گوندی نێ سەر بە مەریوان، پاش ٦٧ ڕۆژ دەسبەسەری بەدانانی بارمتەی٥٠٠ملوێن تمەنی و بەشێوەی کاتی لە گرتووخانەیەکەی ئەمنییەتی ڕێژیمی ئێران لە سنە ئازاد کرا.

ناوبراو سەرەتای گەلاوێژی ئەمساڵ بەبێ نواندنی حوکمی قەزایی دەسبەسەر کرابوو و لە ماوەی دەسبەسەری لە سەرەتایی ترین مافی یاسایی خۆی، بۆ وێنە دەسڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتنی بنەماڵە بێبەری کرا.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *