ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکان، ئومید پەرویزی هاوڵاتی ٤٠ساڵ تەمەنی خەڵکی کامێران، ڕۆژی هەینی ٤ی ڕەزبەری ٢٧٢٥ی کوردی، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لەشوێنی کارەکەی دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوازرا.
بەپێی کوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار و نێزیک لە بنەماڵەی ناوبراو، ئەم دەسبەسەرییە بەبێ نواندنی حوکمی قەزایی و دووکانی خۆکەسیی ئەم هاوڵاتییە لە شاری کامێران هاتۆتە ئاراوە.
تا ئێستە هیچ زانیارییەک لەمەڕ هۆکاری دەسبەسەری، شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی ناوبراو بەردەست نییە.
ق.ش


