شنۆ؛ شەش هاوڵاتی پتر لە دە ساڵ زیندانیان بەسەردا سەپێنرا

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکان، شەش هاوڵاتی خەڵکی شنۆ لەلایەن دادگای ئینقلابی ڕێژیمی ئێرانەوە لەو شارە، سەرجە
١٢٤مانگ زیندانی تەعزیریان بەسەردا سەپێنرا.

بەپێی هەواڵەکە، حەسەن شاداب بە سێ ساڵ، کاوە خاکینەهاد، جەماڵ حسەیننەژاد و کامیار( کەماڵ عوقابی هەرکام بیست مانگ، مەحموود قادری بە ١٦ مانگ و مەنسوور فەڕاش بە دوازدە مانگ زیندان حوکم دران.

دادگای ئینقلابی ڕێژیمی ئێران لە شنۆ ئەو کەسانەی بەتۆمەتی هاریکاری حیزبی دێموکراتی کوردستان و پروپاگاندا دژی دەسەڵات محاکمە کردووە.

ئەم هاوڵاتیانە سەرەتای پووشپەڕی ئەمساڵ دەسبەسەر و پاش چەندد حەوتوو بە بارمتە ئازاد کران.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *