هەواڵەکان

تەقینەوەی مین لەقەسری شیرین بوو بەهۆی کوژرانی کەسێک

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ئەوڕۆ یەکی بەفرانبار بەهۆی تەقینەوەی مین لەناوچەی سومار لەقەسری شیرین بووبەهۆی گیان لەدەست دانی کەسێک.

خوداداد محەممەدی کوڕی حاتەم تەمەن٤۰ساڵ خەڵکی گوندی قەڵاواری سەرپێڵ زەهاو لەکاتی لەوەڕاندنی مەڕ لەناوچەی سومار بەهۆی تەقینەوەی مین برینداربوو کەلەکاتی گواستنەوەی بۆنەخۆشخانە گیانی لەدەست دا.بەگوێرەی هەواڵەکە ئەو ئاسەوارانەی بەهۆی تەقینەوەی مین لەسەرجەستە کەوتبوون هەموو جەستەی ناوبراوی لێک هەڵوەشاندبوو.

جێگەی باسە لەسەرەتای ئەوساڵەوە تابەئێستە ۱٤ڕووداوی تەقینەوە  لەپارێزگای قەسری شیرین ڕووی داوە.پاش تێپەڕینی ۲۸ساڵ لەشەڕی دەوڵەتانی ئێران وعێراق هێشتێ هاوڵاتیانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەبن بەقوربانی مینە نووستووەکان وتەقینەوەی جبەخانەی نەتەقاوە.

بەپێی کوتەی بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی ئێران لەڕۆژهەڵاتی کوردستان مەترسی تەقینەوەی مین لە حەوسەد وشەش هەزار ودوسەدوپەنجا هێکتار لە خاکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بوونی هەیە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

Related posts

گردبوونەوەی ناڕەزایی دەربڕینی خەڵکی گوندی بەرقەڵای مەریوان

شارۆمەندێکی شاری کامێران سزای ١١ ساڵ بەندکردنی بەسەردا سەپێندرا

تەقەئ هێزە چەکدارەکانی ئێران برینداربوونی کۆڵبەرێکی لێکەوەتەوە