بەرپرسی هەواڵنێری فورات لە بەلژیک دەسبەسەرکرا

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان بەگوێرەی ڕۆژنیووز، بەرپرسی هەواڵنیری فورات لەبەلژیک لەژێر داوای تورکیا لەو ووڵاتە ڕێکەوتی ۲۹ی سەرماوەز دەسبەسەرکرا.

بەگوێرەی هەواڵەکە ماکسیم ئازادی بەرپرسی ئەم هەواڵنێرییە لەژێر داواکاری تورکیا لەلایەن پولیسی ئینتەرپۆلەوە لەو ووڵاتە دەسبەسەر کراوە.

ماکسیم ئازادی لەساڵی ۲۰۰۰ی زاینییەوە لەئەورووپا لەبوارەکانی ڕۆژنامەوانی وهەواڵنێری چالاکی ئەکتیڤی هەیە ولەساڵانی ڕابردوو،بەڕووماڵ کردنەی هەواڵەکانی یەکییەتی ئەورووپا وئاخاڤتن لەگەڵ کەسایەتییەکانی ئەم یەکیەتییە،لەلایەن هەواڵنێری فۆرات نیووزەوە توانیویە چالاکییەکی گرنگ لەبواری ڕۆشنگەری وهەواڵنێری بدات بەدەستەوە.

جێگەی بیرهانینە کەدەوڵەتی تورکیا لەساڵانی دوایی لەهەوڵی ئەوە دابووە کەلەڕێی ئینتەرپول ودەزگای قەزایی ووڵاتانی ئەورووپی کۆمەڵێک لەچالاکانی سیاسی،مەدەنی وهەواڵنێرانش محاکمە بکات کە دەتوانرێ ئاماژە بە بانگهێشت ودادگایی کردنی چالاکانی کورد لەبەلژیکا بکرێ.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان